فرۆشتنی درۆنی کشتوکاڵی
پلاتفۆرمێکی سەردەمیانە بۆ پرژاندن و تۆو کردن بە دڕۆنی پێشکەوتوو، بە قەبارەی گەورە، سیستەمی هەستکردن هەموو پێویستیەک بۆ کارئاسانی پڕۆسەی پرژاندن. وە ئامۆژگاری کردن لە چۆنیەتی بەکارهێنان و پرژاندنی دەرمان.
درۆنەکانمان ببینە ←
کۆمپانیای مۆدێرن فارمەر
فرۆشتنی درۆنی کشتوکاڵی و خزمەتگوزاری پرژاندنی ورد لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
بەرەو خوارەوەکۆمپانیای مۆدێرن فارمەر تەکنەلۆژیای دڕۆنی کشتووکاڵی دەهێنێتە کێڵگەکانی عێراق بە فرۆشتنی درۆن وە دابین کردنی خزمەتگووزاری پرژاندن بۆ ئەو جووتیارانەی کە تەنها پێویستیان بە خزمەتگوزاری پرژاندن هەیە.
مۆدێرن فارمەر
پلاتفۆرمێکی سەردەمیانە بۆ پرژاندن و تۆو کردن بە دڕۆنی پێشکەوتوو، بە قەبارەی گەورە، سیستەمی هەستکردن هەموو پێویستیەک بۆ کارئاسانی پڕۆسەی پرژاندن. وە ئامۆژگاری کردن لە چۆنیەتی بەکارهێنان و پرژاندنی دەرمان.
درۆنەکانمان ببینە ←ئۆپەرەیتەێرکی ڕاهێنراو حجز بکە بۆ پرژاندنی لە کێڵگەکەتان بە دڕۆنی سەردەمیانە و پێشکەوتوو، پێش ئەوەی بڕیار بدەیت ئەتوانی ڕاوێژمان پێبکەی بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ پێکهاتەی بەرووبومەکەت ئەگونجێت.
بزانە چۆن کار دەکات ←پرژاندن و بڵاوکردنەوە بە بارهەڵگری بەرز
پلاتفۆرمێکی بەرز کە بۆ کاری قورسی کێڵگە و باخ دروستکراوە، بە تانکێکی گەورە، کۆنترۆڵی ورد لەسەر دڵۆپی پرژاندن و فڕینێکی ئاگادار لە شێوازی تۆپۆگرافی زەویەکەت.
01 / 07
تانکی پرژاندنی ٥٠ لیتر و تانکی بڵاوکردنەوەی ٧٦ کیلۆ لەسەر یەک پلاتفۆرم، بە کێشت زۆرترین٦٠ کیلۆ. یەک درۆن هەم کاری پرژاندنی شلە و هەم کاری ماددەی وشک ئەنجام دەدات.
02 / 07
چوار نۆزڵی ناوەندگرێز کە بە فشاری هەوا کار دەکەن، دەرمانەکە بە شێوەیەکی یەکسان لەژێر درۆنەکەدا بڵاو دەکەنەوە، بە ڕێژەی ڕشتنی تا ٢٠ لیتر لە خولەکێکدا.
03 / 07
قەبارەی دڵۆپ لە 50 بۆ 500 μm دەگۆڕدرێت، بۆ ئەوەی پرژاندنەکە لەگەڵ جۆری دەرمان، چڕی گەڵای ڕووەک و بارودۆخی ئەو ڕۆژە بگونجێت.
04 / 07
دوو باتری دەرەکی 20 Ah درۆنەکە بەکاردەخەن، لەگەڵ بارگاویکەرەوەیەکی دوو کەناڵی 9,000 W ی بە هەوا ساردئەکرێتەوە کە بە درێژایی ڕۆژی کار باتریەکان ئامادە دەهێڵێتەوە.
05 / 07
پلاندانانی زیرەکی ڕێڕەوی پرژاندن و تۆپۆگرافی زەوییەکان ڕێک دەکات، لە کاتێکدا مۆدی تایبەتی باخ بۆ دووری نایەکسان و پێکهاتەی گەڵای درەختەکان دانراوە.
06 / 07
ناسینی شێوەی زەوی و بەربەستەکان بە پشتگیری سێ ڕاداری چوار ڕەهەندی ڕێگە دەدات درۆنەکە بەرزی کاری خۆی لەسەر زەوی ناتەخت بپارێزێت و بەرامبەر بەربەستەکانی سەر ڕێگا کاردانەوە بنوێنێت بێ یارمەتی بەکارهێنەر.
07 / 07
سیستەمی بڵاوکردنەوە دەکرێت بە شێوازی هەوا یان ناوەندگرێز ڕێکبخرێت، بەپێی جۆری ماددەکە و ئەو شێوازی دابەشکردنەی پێویستە.
پرژاندنی بەرزڕۆیشتن، بڵاوکردنەوە و هەڵگرتن
پلاتفۆرمێکی سێ ڕەگەندی کە سیستەمێکی گەورەی پرژاندن، بڵاوکەرەوەیەکی بەرزڕێژ و توانای هەڵگرتنی زۆر، لەگەڵ هەستەوەری تەواوی 360 پلە و کارکردن لە شەو.
01 / 07
تانکێکی٧٠ لیتری لەگەڵ ڕێژەی ڕشاندن تا٤٠ لیتر لە خولەکێکدا پرژاندنێکی بەردەوام و بەرهەمدار لەسەر ڕووبەرێکی فراوان.
02 / 07
تانکی بڵاوکردنەوەی ١٠٠ لیتری بە بارێکی ٨٠ کیلۆ، بە ڕێژەی بڵاوکردنەوەی تا٣٠٠ کیلۆ لە خولەکێکدا بۆ کاری پەین و تۆو.
03 / 07
زیاتر لە ٣٠٠ کیلۆ هێزی پاڵنانی گشتی لە ڕێگەی پەروانەی کاربۆنی 62 ئینچ، لەسەر چوارتەوەر جێگیر کراوە کە بە ئاسانیش کۆ ئەکرێتەوە بۆ گواستنەوە.
04 / 07
باتری زیرەکی 18S بە توانای 30,000 mAh لەگەڵ بارگاویکەروەی زیرەکی خێرای 9,000 W. کە لە ماوەی کەمتر لە 10 خولەک بارگاوی دەکات.
05 / 07
سیستەمێکی حاسەی ٣٦٠ پلە بە دووری ٧٠ مەتر چاودێری دەوروبەری درۆنەکە دەکات بۆ پارێزگاری کردن لە هەر بەربەستێک لە کاتی فڕیندا دێتە پێش درۆنەکە.
06 / 07
کامێرایەکی فراوانی 120 پلە لەگەڵ جێگیرکردنی وێنەبە ئەلیکترۆنی دیمەنێکی ڕوونی کارەکە دەداتە کارپێکەر، وە دوو پرۆژێکتەری 75 W بۆ کاتی تاریکی مەودای بینین درێژ دەکەنەوە.
07 / 07
توانای نەخشەکێشانی RTK و پلاندانانی ڕێڕەو لە ڕێگەی کۆنتڕۆلێک کە شاشەیەکی 6 ئینچی ڕوونی بۆ پلاندانانی پرژاندن.
خزمەتگوزاری پرژاندن
باس لە بەرهەم، ڕووبەری کێڵگە، ڕێگای گەیشتن و ئەوەی پێویستە بپرژێنرێت دەکەین، پاشان دڵنیا دەبینەوە کە ئایا پرژاندن بە درۆن ڕێگای گونجاوە بۆ ئەم کارە.
سنووری کێڵگە و ڕێڕەوی فڕین پێشوەخت ئامادە دەکرێن، بە لەبەرچاوگرتنی بەربەستەکان، ئەو ناوچانەی کا نابێ دەرمان بکرێت و بەرزی کارکردن دیاری دەکرێت پێش ئەوەی درۆنەکە هەڵبفڕێت.
ئۆپەرەتەرکانمان لە بەرواری ڕێککەوتوودا پرژاندنەکە ئەنجام دەدات، درۆنەکە چاودێری دەکات و لەگەڵ بارودۆخی شوێنەکە درۆنەکە دەگونجێنێت.
ڕاپۆرتێک کە پوختەیەکی کارەکەی بۆت کراوە پێشکەش ئەکرێت، وە ڕێک دەکەوین لەسەر هەر خولێکی دواتر کە پلانی بەرهەمەکەت پێویستی پێیەتی.
مۆدێرن فارمەر
ئێمە لێرەین، نەک لە دەرەوەی وڵات. قسەکردن ڕوو بە ڕوو دەبێت، ئامێرەکە پێش کڕین دەبینرێت، وە خزمەتگوزاریەکەمان بەند نییە بە گەیاندنی نێودەوڵەتییەوە.
درۆنەکان دەفرۆشین و خۆشمان بە شێوەی خزمەتگوزاری بەکاریان دەهێنین. واتە ڕاوێژیکردنمان لەسەر بنەمای ئەزمونە نەک چی ئەبیستین.
نرخەکانمان لەسەر بنەمای پێویستی کێڵگەکەت دادەنێین کە بەروبومەکەت بەڕاستی پێویستی پێیەتی، وە بە ئاشکرا دەڵێین کاتێک پرژاندن بە درۆن ڕێگای گونجاو نییە بۆ کارێکی دیاریکراو.

دەربارەمان
کۆمپانیای مۆدێرن فارمەر دامەزراوە بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیای درۆنی کشتوکاڵی بگەیەنێتە جوتیارانی ناوچەکە سلێمانیوە بۆ هەموو عیراق. درۆنی پرژاندن و بڵاوکردنەوە دابین دەکەین، وە خزمەتگوزاری پرژاندن بەڕێوە دەبەین بۆ ئەو کێڵگانەی دەیانەوێت سوود لە تەکنەلۆژیاکە ببینن بەبێ ئەوەی پێویست بەوە بکات درۆن بکڕن.
دەربارەی مۆدێرن فارمەرئینجا بیر لە کڕینی درۆنێک بەکەرەوە، دەتەوێت کاری پرژاندن بکەیت؟ ئەتوانی بەهەمان شێوە پەیوەندیمان پێوەبکەیت.